بە ڤیدیۆ..چیرۆكی ئەو خێزانەی داعش كچەكەیان دەرفێنن

بە چاوی پڕ گریانەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی كچەكەیانن

K24 - ھەولێر

خێزانێكی كریستیان كە كچەكەیان لەلایەن چەكدارانی داعش رفێندراوە، تا ئێستا دایك و باوكی كچەكە بە چاوێی پڕ فرمێسك چاوڕێی گەڕانەوەی كچەكەیانن.

 لە دوو ساڵی رابردوو رێکخراوی داعش چەندین ناوچەی داگیركردو كاتێك دەگەیشتنە ھەر شوێنێك جگە لە وێرانكاری ھاووڵاتیانیان دەرفاند، تا ئێستا بەشێكی زۆر لەو ھاووڵاتیانەی داعش رفاندونی بێسەروشوێنن.