سه‌ركرده‌یه‌كی داعش له سێداره ده‌درێت
دوو مه‌فره‌زه‌ی هه‌بووه
K24 – هه‌ولێر
دەسەڵاتی دادوەری عێراق رایگەیاند دادگای تاوانی ناوه‌ندی له به‌غدا حوكمی سێداره‌دان به‌سه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی داعش و ئه‌ندامانی مه‌فره‌زه‌كه‌ی سه‌پاند.
گوته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ده‌سته‌ی دووه‌می دادگای تاوانی ناوه‌ندی له به‌غدا پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامانی داعش كرد كه تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی".
گوتیشی: "كۆمه‌ڵه‌ی به‌ناوی "امیر قاطع ابو ذر الغفاري" به‌پرسیاری چه‌ندین چالاكی داعشه له به‌عقوبه، له‌گه‌ڵ 10 تۆمه‌تباری دیكه كه به‌سه‌ر دوو مه‌فره‌زه دابه‌شكرابوون".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوووه: "یه‌كێكیان به‌رپرسیاری گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ تیرۆریستان بوو و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌دا گرتووه كه له لایه‌ن هه‌ردوو مه‌فره‌زه‌وه به‌كار هێنراون، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێك پاره و گه‌راجێكی گه‌وره بۆ بۆمبه‌ڕێژكردنی ئۆتۆمبێله‌كان".
ئه‌و گرووپه‌ی داعش تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی، له‌وانه تیرۆركردنی راوێژكاری پارێزگای دیاله له ساڵی 2015، له‌گه‌ڵ كوشتنی ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان و كارمه‌ندانی حكومه‌ت.
دادگای توانان به پێی ماده‌ی چواری یاسای به‌ره‌ه‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر حوكمی سێداره‌دان به‌سه‌ر ئه‌و گرووپه‌ی داعش سه‌پاندووه.