به‌غدادی به‌م شێوازه ده‌ژیت
– هه‌ولێر
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا كه‌سێك له‌ناو موسڵ ده‌ستی به ناردنی په‌یامی تێكست بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق له به‌غدا كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز كه تێكسته‌كانی بینیوه، "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری رێكخراوی داعش زۆر توندره‌وتر بوو"، له په‌یامێكدا له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌م هاتووه.
به‌پێی په‌یامه‌كه، "به‌غدادی جموجوڵه‌كانی رایگرتووه و خۆی پیشان نادات و له ژێر زه‌ویدا ده‌ژیت كه چه‌كدارانی داعش چه‌ندین تونێلییان لێیداوه بۆ ناوچه جیاوازه‌كان درێژ ده‌بنه‌وه و به بێ پشتوێنی بۆمبه‌كراو ناخه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی گرتنیدا، خۆی بته‌قێنێته‌وه".
له په‌یامه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ی له ناوخۆی داعش روو ده‌دات، ئاشكرا ده‌كات، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ به به‌شداری هێزه‌كانی عێراقی و پێشمه‌رگه و سه‌ربازانی ئه‌مریكا.
گوتیشی به‌غدادی گومانی له‌سه‌ر كه‌سه نزیكه‌كانیشی هه‌یه، "پێشتر نوكته‌ی بۆ ده‌وروبه‌ری ده‌گێرایه‌وه، به‌ڵام ئێستا ئه‌م كاره ناكات".