به ڤیدیۆ: په‌یامنێرێكی كوردستان24 فریای منداڵێكی بریندار ده‌كه‌وێت
له‌و كاته‌دا رووماڵیان ده‌كرد كه هاوه‌نه‌كه له ماڵه‌كان ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له‌و كاته‌ی تیمه‌كانی كوردستان24 له گه‌ڕه‌كی زه‌هرای شاری موسڵ سه‌رقاڵی رووماڵی پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عێراق بوون له‌و گه‌ڕه‌كانه‌دا، له‌و كاته‌دا چه‌كدارانی داعش گووله‌هاوه‌نێك ئاراسته‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن و به‌ر ماڵێك ده‌كه‌وێت و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك منداڵ بریندار ده‌بن.
"چه‌كدار جه‌مال" په‌یامنێری كوردستان24 وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆیی ده‌بێته هاوكاری خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه و منداڵێكی بریندار له باوه‌ش ده‌كات و به‌ره‌و نه‌خۆشخانه گه‌ڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراقی ده‌بات.
له‌و كاته‌دا ژن و پیاوی ئه‌و گه‌ڕه‌كه شپرزه‌ن و هه‌ر یه‌كه‌یان منداڵێكی له باوه‌شه و ده‌گرین،بۆیه په‌یامنێر و ته‌واوی ئه‌و تیمه‌ی كوردستان24 له‌و گه‌ڕه‌كه به زوویی ده‌بنه هاوكاری خه‌ڵكه‌كه و برینداره‌كانیان له‌گه‌ڵدا ده‌گوازنه‌وه.
به‌هۆی جه‌نگی موسڵه‌وه رۆژانه ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی سڤیل ده‌بنه قوربانی و به‌هۆی بوونی خه‌ڵكێكی زۆر له ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه‌دا و په‌نابردنی داعش بۆ كۆڵان و ماڵه‌كان و به‌كاهێنانی ئه‌و خه‌ڵكه وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی،رۆژ له رۆژ ژماره‌ی قوربانیانی سڤیل له جه‌نگه‌كه‌دا به‌رز ده‌كاته‌وه.