دوژمنه‌كه‌ی ئۆباما ده‌بێته هاوڕێی ترامپ و پوتین ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
رۆدریگۆ دۆتێرتی، سه‌رۆكی فلیپین، پیرۆزبایی له دۆناڵد ترامپ، 45همین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا و پشتیوانانی كرد، هاوكات راشیگه‌یاند، به تامه‌زرۆوه چاوه‌ڕوانی دیداری پوتین ده‌كات.
دۆتێرتی، به‌هۆی به‌رنامه‌ی كاری خۆی تایبه‌ت به له‌ناوبردنی بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له فلیپین،، كه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندبوو، واشنتۆن پشتگیری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی نه‌كرد و به‌و هۆیه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما روو له ئاڵۆزی بوو.
به‌هۆی خراپی په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان، دۆتێرتی ده‌سته‌واژه‌ی "بڕۆ ناو دۆزه‌خ"ی بۆ ئۆباما به‌كارهێنابوو، دواتریش له سه‌ردانێكی فه‌رمیدا بۆ چین، سه‌رۆكی فلیپین گوتی: "له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌چین".
دۆتێرتی دوای ده‌رچوونی ترامپ به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به گه‌شبینیه‌وه باسی له داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانییان كرد و له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا گوتی: "هیچ جیاوازییه‌ك له بۆچوونهكانماندا نییه، ده‌توانم ببمه هاوڕێیی هه‌موو كه‌سێك، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه سه‌رۆكی وڵاتێكی دیكه بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ترامپ له‌لایه‌نێك گه‌لی به‌هێزترین وڵاتی دنیا به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردراوه، من له فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و دڵنیام و هیوادارم له كه‌یسی په‌نابه‌رانی نایاساییدا دادپه‌روه‌ر بێت".