فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌له‌عفه‌ر كۆنترۆڵ كرا
سايت و پێگه‌كانى نزيك له حه‌شدى شه‌عبى بڵاويانكرده‌وه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌كدارانى سه‌ر به حه‌شد چوونه‌ته ناو فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌له‌عفه‌ر و كۆنترۆڵيان كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
سايت و پێگه‌كانى نزيك له حه‌شدى شه‌عبى بڵاويانكرده‌وه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌كدارانى سه‌ر به حه‌شد چوونه‌ته ناو فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌له‌عفه‌ر و كۆنترۆڵيان كردووه.
سايته‌كانى نزيك له حه‌شد ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، چه‌كدارانى حه‌شد به‌رده‌وامن له كێوماڵكردنى فڕۆكه‌خانه‌كه و توانيويانه به ته‌واوى كۆنترۆڵى بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ ميليشياى حه‌شد گه‌يشتبووه شوراى فڕۆكه‌خانه‌كه و پێشتر به‌رپرسانى چه‌كداره شيعه‌كانى سه‌ر به به‌در رايانگه‌ياندبوو، فڕۆكه‌خانه‌كه له چه‌ند كاتژمێرێكدا كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.
پێشڕه‌وى حه‌شد، به‌ره‌و ته‌له‌عفه‌ر بووه‌ته جێى نيگه‌رانى توركيا و پێشتر ئه‌نقه‌ره هۆشدارى دابووه حه‌شد كه روونه‌كاته ته‌له‌عفه‌ر و سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وڵاته‌ش ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردبوو، ئه‌گه‌ر حه‌شد روو له ته‌له‌عفه‌ر بكات ئه‌وا كارتى خۆيان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌كارده‌هێنن، به‌و پێيه‌ى توركيا له‌و بڕوايه‌دايه ته‌له‌عفه‌ر شارۆچكه‌يه‌كى توركمان نشينه.