گوتەبێژی ھاوپەیمانان داوای لێبوردن لە حکوومەتی عێراق دەكات
K24 - ھەولێر
جۆن دۆریان گوتەبێژی ھێزەکانی ھاوپەیمانان، بە فەرمی داوای لێبوردنی لە حکوومەتی عێراقی کرد، بەھۆی بۆردومانکردنی چەندینجارەی فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆ ھێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی لەچەند ناوچەیەکی جیاجیای عێراق.
دۆریان گوتی:" پۆزشمان بۆ بەغدا ھێناوەتەوەو بۆردومانەکانیش بە ھەڵە ئەنجامدراون".
فڕۆکەکانی ئەمریکا چەندینجار، بۆردومانی ھێزە عێراقییەکان و چەکدارانی حەشدی شەعبییان لە جەرف سەخڕ و رومادی و فەللوجە و بێجی و تکریت کردووە.