ژیان بۆ به‌شێك له موسڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رباری بوونی مه‌ترسی و رووخانی بینا و شكانی جامی دوكان و خانووه‌كان، ژیان بۆ به‌شێك له موسڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له گه‌ڕه‌كی زه‌هرا له به‌ری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ دوكانداره‌كان جامه شكاوه‌كان فرێ ده‌ده‌ن و ده‌ستیان به كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كانیان كرد، چه‌ند رۆژێك پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌م گه‌ڕه‌كه ده‌ركران.
به‌ڵام هه‌ست به گومان هێشتا به‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌م گه‌ڕه‌كه زاڵه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان به هێواشی به‌ڕێوه ده‌چێت و هێزه عیراقییه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له‌ناو موسڵ.
زۆرێك له دانیشتوانی موسڵ ده‌ترسن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شاره‌كه‌شیان كۆنترۆڵ بكرێت. مه‌ترسیدارترین گروپی ملیشیا رۆژێك بگه‌ڕێته‌وه و بیروڕای توندی خۆی له ئیسلام بسهپێننێت.
دوكاندارێك به رویته‌رز رایگه‌یاند: "پێویستیمان به مانه‌وه‌ی سوپایه بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ بۆ پاراستنمان و له‌وه ده‌ترسین داعش شانه‌ی نوستوو له موسڵ هه‌بێت".
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی موسڵ به به‌شداری 100 هه‌زار له هێزه‌كانی عێراقی و پێشمه‌رگه و پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌یه به‌رده‌وامه و تا ئێستا یه‌ك له‌سه‌ر سێی به‌ری چه‌پی موسڵیان كۆنترۆڵ كردووه.
داعش له ساڵی 2014 به 800 چه‌كدار ده‌ستی به‌سه‌ر شاری موسڵ و قه‌زا و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری گرت.