ورده‌كاریی تاوانه‌كانی داعش و كوشتنی پیاوانی پێشووی ده‌زگای پۆلیس
پۆل پۆل به بارهه‌ڵگر دهیانبرنه پشت كۆلیژی كشتووكاڵ له حه‌مام عه‌لیل و ده‌یانكوشتن
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق گۆڕێكی به كۆمه‌ڵیان له پارێزگای موسڵ دۆزیووه‌ته‌وه،به لایه‌نی كه‌مه‌وه ته‌رمی "300" پۆلیسی عێراقی تێدایه.
شایه‌تحاڵه‌كان پێیانووایه چه‌كدارانی داعش سه‌دان پۆلیسی پێشووی عێراقیان له مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو له سێداره‌داوه،پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ری كردبوون وه‌ك دیل،بۆیه ئه‌و ته‌رمانه‌ی له‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌دان و ده‌كه‌وێته 30 كیلۆمه‌تری باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ هی ئه‌و پیاوانه‌ن پاش ده‌ستگیركردنیان كوشتوویانن.
له‌و باره‌یه‌وه"جۆ ستۆرك" جێگری به‌رێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رێكخراوی"هیومه‌ن رایتس وۆچ" رایگه‌یاند"ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌یه له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش و كوشتنی به كۆمه‌ڵ و ترسناك كه ده‌رحه‌ق به ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی پێشووی شاری موسڵ و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدراوه، بۆیه پێویسته لێپرسینه‌وه له داعش بكرێت له به‌رامبه‌ر تاوانه دژه مرۆڤایه‌تییه‌كانی.
له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی دیكه دۆزراوه‌ته‌وه و پێنج رۆژ پاش دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه"هیومه‌ن رایتس وۆچ" سه‌ردانی كردووه،رووبه‌ری ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه"50*100 "مه‌تر و له شوێنێكدایه كه پێشتر ناوه‌ندی مه‌شق و راهێنانی سوپای عێراقی بووه له پشت كۆلیژی كشتووكاڵ.
لێكۆڵه‌ره‌كان لاشه‌ی 4 كه‌سیان بینیووه كه به ده‌ره‌وه بوون و له پارچه پهڕۆیهكهوه پێچرابوون،بۆنێكی ناخۆش له‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاوببووه‌وه.
هیومه‌ن رایتس وۆچ ئه‌و راپۆرته‌ی حكومه‌تی عێراقیشی بینیووه كه له 9/11/2016 له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه ئاماده‌یانكردبوو،ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو كه ئه‌و گۆڕه ته‌رمی 100 كه‌سی تێدایه و 20 ته‌رمیان به ئاشكرا ده‌بینرێن و كه‌وتوونه‌ته سه‌ره‌وه‌ی خۆڵ وچاڵهكهوه،به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه له ته‌رمه‌كان، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی رابردوودا كوژراوون،هه‌موو كوژراوه‌كانیش ده‌ست و قاچ و چاوییان به‌ستراوه‌ته‌وه.
كرێكارێك به ناوی"عه‌ممار" كه ته‌مه‌نی "31" ساڵه و له گوندی"ره‌سیف" كاریده‌كرد كه 15 كیلۆمه‌تر له شاره‌دێی حه‌مام عه‌لیل دووره،له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه به ناوی "ئه‌حمه‌د" ته‌مه‌ن "28" ساڵ كه پۆلیسی پێشووی عێراق بووه له هه‌مان گوند،به "هیومه‌ن رایتس وۆچ"یان راگه‌یاندووه،كه داعش كۆنترۆڵی ئه‌و گوند و شار و شاره‌دێیانه‌ی ناوچه‌كه‌ی به ته‌واوی له ژێر ده‌ستدا بوو،له 19/10/2016،چه‌كداره‌كانیان "2000" كه‌سیان له‌م ناوچه‌یه كۆكرده‌وه و ناچاریانكردن به‌ره‌و باكوور بڕۆن به ئاراسته‌ی شاری موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر،زۆرێك له‌وانه‌ش ئۆتۆمبێلیان پێنه‌بوو ناچاریان كردن به پێ بڕۆن.

گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی پیاوانی پێشووی ده‌زگای پۆلیسی عێراق له باشووری شاری موسڵ
"ئه‌حمه‌د" ده‌ڵێت خێزانه‌كان رۆژی یه‌كه‌م ته‌نها "4" كیلۆمه‌تر رۆیشتوون،چونكه شه‌ویان به سه‌ردا هات و له گوندی "سه‌فیه"مانه‌وه،چه‌كدارانی داعش خه‌ڵكی گونده‌كه‌یان ناچار كرد ئه‌و خه‌ڵكه وه‌ك میوان بگرنه خۆیان، به‌یانی رۆژی دواتر چه‌كداره‌كان هه‌موو پیاوان و كچانی ته‌مه‌ن سه‌روو 15 ساڵیان له گونده‌كه كۆكرده‌وه،پیاوانی پێشووی پۆلیسی عێراقییان له خه‌ڵكه‌كه‌ی دیكه جیاكرده‌وه،خستیاننه ئۆتۆمبێله‌وه و بردنیان.
ئه‌حه‌مه‌د ده‌ڵێ هێنده‌مان بیست كه ئه‌و پیاوانه‌ی پێشووی پۆلیسی عێراقییان بردووه بۆ حه‌مام عه‌لیل،ئه‌و ژن و پیاو و منداڵانه‌ی دیكه‌ی مابوونه‌وه 10 كیلۆمه‌تری دیكه رۆیشتن به‌ره‌و حه‌مام عه‌لیل،ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ چه‌كدارانی داعش نه‌یانزانی من پێشتر پۆلیس بووم،له ماڵی یه‌كێك له خه‌ڵكی گونده‌كه خۆم شاردبووه‌وه،دواتر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كان رۆیشتین.،دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتینه حه‌مام عه‌لیل،ده‌ركه‌وت ئه‌و خه‌ڵكه له هه‌شت گوندی ئه‌و ناوچه‌یه كۆكرابوونه‌وه.
عه‌ممار ده‌ڵێت هه‌ر ماڵێك 3 تا 4 خێزانیان له لادانان بۆ ئه‌وه‌ی میواندارییان بكه‌ن،به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی خۆم و خێزانه‌كه‌م گه‌یشتینه شاره‌دێی حه‌مام عه‌لیل،له باڵه‌خانه‌یه‌كی چۆڵی نزیك كۆلیژی كشتووكاڵ خۆم شارده‌وه.
عه‌ممار هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" له وێوه چه‌كدارانی داعشم بینی به 4 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری جۆری كیا ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 8:00 ئێواره‌ی رۆژی 28/10/2016 بوو،ئه‌و بارهه‌ڵگرانه 100 تا 125 كه‌سی تێدابوون،زۆربه‌یان پیاوانی پێشووی پۆلیسی عێراقی بوون،بردنیانه پشت كۆلیژی كشتووكاڵ،دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م گوێم له ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر و هاواری ئه‌و كه‌سانه‌بوو كه داوای هاوكاری و فریاكه‌وتنیان ده‌كرد،هه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه جارێكی دیكه هه‌مان ئه‌و چوار ئۆتۆمبێله رۆیشتن و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م گه‌ڕانه‌وه و ئه‌مجاره 130 تا 145 كه‌سی دیكه‌یان هێنا و به هه‌مان شێوه له‌و شوێنه كوشتن‌یان،هاواری ئه‌و خه‌ڵكانه ئه‌و ناوه‌ی داگرتبوو.

ئه‌و خانووه‌ی داعش له حه‌مام عه‌لیل كردبووی به زیندانی كاتی
محه‌مه‌د هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی عێراقییه و له حه‌مام عهلیلهوه قسه‌ی بۆ هیومه‌ن رایتس وۆچ كردووه و ده‌ڵێت" خۆم و خێزانه‌كه‌م 250 مه‌تر له‌و لای گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌وه ژیاوین،ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆرم بیست كه ماوه‌ی 7 خولهك به‌رده‌وام بوو،له سێ شه‌وی یه‌ك به دوای یه‌كدا نزیكه‌ی كاتژمێر 1:00 شه‌و بوو.
محه‌مه‌د ده‌ڵێت" كاتژمێر 5:00 به‌یانی رۆژی 27/10/2016 سێ چه‌كداری داعش هاتنه ماڵمان و "حامد" ی برامیان برد،ئه‌و ئه‌ندامی پێشووی پۆلیسی عێراق بوو،ته‌مه‌نی 33 ساڵ بوو،گوتیان كارمان پێیه‌تی و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین،به‌ڵام دوای ئه‌وه هیچ شتێكم له سه‌ر براكه‌م نه‌بیست و نه‌زانی و تا ئێستا نازانم چی به‌سه‌ر هاتووه.
قوتابییه‌ك به ناوی "حه‌سان" له حه‌مام عه‌لیل له نزیك ماڵێكه‌وه ده‌ژیا كه داعش كردبووی به زیندانی كاتی بۆ پیاوانی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر،ئه‌و قوتابییه لێكۆڵه‌ره‌كانی هیومه‌ن رایتس وۆچ ده‌باته ئه‌و زیندانه كاتییه كه چه‌كدارانی داعش له مانگی ته‌مووزی رابردوو كردبوویانه‌وه.
ده‌ڵێت داعش له 20/10/2016 رۆژانه نزیكه‌ی 30 زیندانییان به چه‌ند گروپێكی جیاواز ده‌هێنایه ئه‌م زیندانه كاتییه و زیندانییه‌كانی پێشووتریان ده‌گواسته‌وه،من زۆربه‌یانم ده‌ناسی،چونكه ئه‌ندامی پێشووی ده‌زگای پۆلیس بوون له حه‌مام عه‌لیل و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری،شه‌وی 28/10/2016 بینیم چه‌كدارانی داعش نزیكه‌ی 40 كه‌سیان هێنا له ناو 3 ئۆتۆمبێلی بارههڵگردابوون و به‌ره‌و كۆلێژی كشتووكال بردنیان،دوای چه‌ند خوله‌كێك گوێم له ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر بوو،ئه‌م ره‌وشه دوو شه‌وی دیكه‌ش به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو.

ئه‌و خانووه‌ی داعش له حه‌مام عه‌لیل كردبووی به زیندانی كاتی
رۆژی 3/11/2016 هیومه‌ن رایتس وۆچ قسه‌ی له‌گه‌ڵ "5" ئه‌فسه‌ری پۆلیسی حه‌مام عه‌لیل كردووه،فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیس گوتوویه‌تی"داعش له كاتژمێر 11:00 ی به‌یانی رۆژی 20/10/2016 فه‌رمانیداوه و له بڵنگۆی مزگه‌وتی 3 گه‌ڕه‌كی شاره‌دێكه‌وه داوایكردووه سه‌رجه‌م پیاوان و كچانی سه‌روو ته‌مه‌ن 12 ساڵ له نزیك پرده‌كه كۆببنه‌وه،ئه‌و ئه‌فسه‌ره و 65 كه‌سی دیكه رایانكردووه و ترساوون داعش به‌ڵایه‌كیان به سه‌ردا بهێنێت،چونكه ئاگاداری ئه‌و راپۆرتانه بوون كه چه‌كدارانی داعش پێاوانی پێشووی پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن،ده‌ڵین دوای ئه‌وه‌ی رامانكردووه نازانین چه‌كدارانی داعش چی‌یان له‌و كه‌سانه كردووه كه لای پرده‌كه كۆیانكردبوونهوه.
به‌رپرسێكی ناوچه‌یی به "هیومه‌ن رایتس وۆچ "گوتووه چه‌كدارانی داعش زیاتر له"2000" كه‌سی به ئاراسته‌ی باكوور به‌ره‌و موسڵ له هه‌مان بهروار بردووه،ئه‌مه‌ش وای له هێزه عێراقییه‌كان كرد په‌له بكه‌ن له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌دێكه و له رۆژی 7/11/2016 توانیان كۆنترۆڵی بكه‌ن و له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌ریبهێنن.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه رێكخراوی "هیومه‌ن رایتس وۆچ" گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی چه‌كدارانی داعش سڤیله‌كانی به زۆر راماڵیووه و له‌گه‌ڵ خۆی بردوونی و وه‌ك "قه‌ڵغانی مرۆیی" بهكاریهێناوون،هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی پێشووی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی له سێداره‌داوه و كوشتوونی،هه‌روه‌ها داعش به لایه‌نی كه‌مه‌وه 3 هێرشی كیمیایی دژی خه‌ڵكی سڤیل له باشووری موسڵ ئه‌نجامداوه.
"سیسته‌می بنه‌ڕه‌تی رۆما" كه دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كانی له‌سه‌ر بونیاد نراوه تاوانی دژی سڤیله‌كان و مرۆڤایه‌تی قه‌ده‌غه كردووه،تایبه‌تمه‌ندی دادگاكه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه جێبه‌جێ ده‌كرێت كه له لایه‌ن هه‌رێمێك یان هاوڵاتیانی ده‌وڵه‌تێكه‌وه ئه‌نجامده‌درێن كه به‌شێكن له سیسته‌می بنه‌ڕه‌تی رۆما،یان ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ره‌وانه‌ی دادگاكه ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی عێراق تا ئێستا له‌سه‌ر سیسته‌می بنه‌ڕه‌تی رۆما واژۆی نه‌كردووه.