ترس له توڕه‌یی دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه
K24 – هه‌ولێر
ماڵپه‌ره‌كانی چین وشه‌ی "سێیه‌مین كیمی قه‌ڵه‌و (Kim Fatty the Third)" لا ده‌بن، كه وه‌ك ناسناوێكی گاڵته‌ئامێز بۆ رێبه‌ری كۆریای باكوور به‌كار دێت.
لابردنی ئه‌و وشه‌یه له‌سه‌ر داوای فه‌رمی به‌رپرسانی كۆریای باكوور له هاوتا چینییه‌كانی بووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی گاردیان، له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌ڕان به دوای وشه چینییه‌كانی وه‌ك "جین سان بانگ" له پێگه گه‌ڕانه‌كانی "بایدۆ" و "ویبۆ" هیچ ئه‌نجامێك به‌ده‌سته‌وه نادات.
ئه‌م ناسناوه به شێوه‌یه‌كی فراوان له‌ناو گه‌نجانی چینی به‌كار دێت و به چاوێكی سوود سه‌یری هاوپه‌یمانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند: "هه‌واڵه‌كانی له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی جین سان یانگ دووره له راستییه‌وه".
گوتیشی: "حكومه‌تی چین پابه‌نده به دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست و شارستانی بۆ ده‌ربڕینی را و ئێمه به‌كارهێنانی وشه‌ی گاڵته ئامێز و سووك بۆ سه‌رۆكی هه‌ر وڵاتێك ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه".
به‌رپرسانی كۆریای باكوور له ترسی ئاگادار بوونی رێبه‌ره‌كه‌یان له‌م ناسناوه، به فه‌رمی داوایان له به‌رپرسانی چین كرد به‌كارهێنانی وشه‌ی گاڵته ئامێز به كیم له راگه‌یاندنه جیاوازه‌كانی قه‌ده‌غه بكه‌ن.