وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی: كێشەی زیاتر لە 2 ھەزار منداڵی ئاوارەمان چارەسەركردووە
به سپۆنسهری میدیایی كوردستان24 كۆنفرانسی قهیرانی ئاواره و پهنابهران بەردەوامە
K24 - دھۆك
لە میانی بەشداریكردنی لە پانێڵێكی كۆنفرانسی قهیرانی ئاواره و پهنابهران، محەمەد ھاودیانی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵاتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "ھاوكاری كەمپی ئاوارەكانمان كردووە و كار لەسەر راھێنانی منداڵە ئاوارەكان دەكەین، ھەروەھا لە رێگەی ھەندێ رێكخراو ھاوكاریمان بەسەر خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان دابەشكردووە".
گوتیشی: "ھێڵی فریاكەوتنی 116 ھەیە تایبەتمان كردووە بە منداڵی ئاوارەكان، بۆ ئەوەی لە ھەركاتێك تووشی كێشە دەبن یان توندوتیژی بەرامبەر دەكرێت پەیوەندیمان پێبكەن، تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر پەیوەندیان پێوەكردوین و ئێمەش بەدواداچونمان كردووە، بەڵام ھەندێك لە پەیوەندییەكان ناڕاست بوونە".
وەزیری كار ئاشكرای كرد: "تا ئێستا توانیویانە 2 ھەزار و 434 حاڵەتی كێشەی منداڵان چارەسەر بكەین، ئەوەش مانای ئەوەیە كە ئەو ھێڵە رۆڵێكی كارای ھەیە، بۆیە سوپاسی كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن دەكەم كە ھێڵەكەیان بەخۆڕایی پێداوین".
ئەمڕۆ كۆنفرانسی قهیرانی ئاواره و پهنابهران لهلایهن رێكخراوی هزرسازی ئۆپن به سپۆنسهری میدیایی كوردستان24 له دهۆك دەستیپێكرد و تێیدا چەند پانێڵێك لەو بارەوە بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەكان بەڕێوەدەچن.