خانمى يه‌كه‌مى ئه‌مريكا كێيه و چۆن ترامپى ناسيوه
له ئێستادا ته‌مه‌نى 46 ساڵه و پێشتر نمايشكارى جلوبه‌رگ بووه
K24 – هه‌ولێر:
ميلانيا ترامپ هاوسه‌رى سه‌رۆكى نوێى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپه و له ئێستادا ته‌مه‌نى 46 ساڵه و پێشتر نمايشكارى جلوبه‌رگ بووه و له سلۆڤينيا له‌دايكبووه و له 2006 ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌مريكاى پێدراوه.
ميلانيا له ته‌مه‌نى 18 ساڵييدا له شارى ميلانۆى ئيتاڵيا گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆمپانيايه‌كى تايبه‌ت به جلوبه‌رگ بۆ كارى نمايش واژوو كردووه و له‌وێوه ده‌ستى به به‌كار كردووه.
له 1996 ميلانيا وه‌ك په‌نابه‌ر روويكردووه‌ته ئه‌مريكا و به ناياسايى كارى نمايشى جلوبه‌رگى كردووه.
جێى سه‌رنجه ترامپ هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ ميلانياى په‌نابه‌ردا كردووه، كه‌چى له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنيدا هه‌ميشه دژى په‌نابه‌رێتى و مافى په‌نابه‌رێتى قسه‌يده‌كرد.
ئه‌سوشێيتد پرێس بڵاويكردووه‌ته‌وه ميلانيا بڕى 20 هه‌زار دۆلارى له به‌رامبه‌ر 10 كاردا به‌ده‌ستهێناوه ئه‌و كاته‌ى هێشتا مافى په‌نابه‌رێتى نه‌بووه و به ناياسايى كاريكردووه.
بۆ يه‌كه‌مجار ميلانيا له ئاهه‌نگێكدا كه له هه‌فته‌ى نمايشى نيويۆرك له ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 1998 ئه‌نجامدرابوو، چاوى به ترامپ كه‌وتووه و ئه‌و كاته ترامپ هاوسه‌ردار بووه.
له ئازار/ مارسى 2001دا ميلانيا كارتى سه‌وزى پێ دراوه و له 2006 وه‌ك هاووڵاتى ئه‌مريكايى هه‌ژمار كراوه. واته دواى ساڵێك له هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ ترامپدا.
ئه‌و نمايشكاره‌ى جلوبه‌رگ به سێيه‌م هاوسه‌رى ترامپ هه‌ژمار ده‌كرێت.
ترامپ له هاوسه‌رى يه‌كه‌مى كه نمايشكارێكى جلوبه‌رگى چيكى بووه به ناوى ئيڤانا تريلينيكۆڤ 3 منداڵى هه‌يه كه ئيڤانكا و دوناڵى كوڕ و ئه‌ريك. دواتر له 1993 له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رى سينه‌مايى مارلا مابليس هاوسه‌رگيرى كردووه و منداڵێ:ى به ناوى تيڤانى لێى هه‌يه و له 1999 لێى جيابووه‌ته‌وه. پێش ئه‌وه‌ى هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ ميلانيادا.



