قه‌ته‌ر ئه‌مریكای بچووك ده‌كاته هۆتێل
K24 – هه‌ولێر
كۆمپانیایه‌كی قه‌ته‌ری بینای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ده‌كاته هۆتێلێكی لوكس.
به‌پێی رۆژنامه‌ی گاردیان، كۆمپانیا ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی به‌ده‌ستهێناوه كه بیناكه له گرانبه‌هاترین ناوچه له نزیك "هاید پارك" هه‌ڵكه‌وتووه، له نۆ نهۆم پێكهاتووه كه سێ له نهۆمه‌كانی له ژیر زه‌وی دان و 137 ژووری هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ساڵی 2009 ئه‌م بینایه به 500 ملیۆن پاوه‌ند به كۆمپانیایه‌كی قه‌تری فرۆشت.
ئه‌مریكای بچووك
له ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له له‌نده‌ن به "ئه‌مریكای بچووك" ناوبانگی ده‌ركردبوو و ببووه شوێنی مانه‌وه‌ی جه‌نراڵ دوایت ئایزنهاوه‌ر فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ئه‌وروپا و ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆن.
بیناكه له ساڵی 1957 نۆژه‌ن كرایه‌وه و بووه گه‌وره‌ترین باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌وروپا و رووبه‌ره‌كه‌ی 21 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه‌یه و ساڵی 1960 كرایه‌وه.