داعش فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ری بۆمبڕێژ كردووه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند داعش به‌شێكی زۆری فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ری بۆمبرێژ كردووه.
حه‌شدی شه‌عبی له رایگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند: " به‌شی ئه‌ندازیاری حه‌شد ده‌ستی به پاك كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عه‌فه‌ر له‌و مین و بۆمبانه كردووه كه له لایه‌ن داعشه‌وه دانراون و هێزه‌كانیان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پێشڕه‌وی بۆ رزگاركردنی گونده‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه و پاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌شی دوو رۆژی پێده‌چێت تا ئه‌وه‌ی بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی هێز و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گره‌نتی بكرێت".
حه‌شدی شه‌عبی شه‌وی رابردوو كۆنترۆڵكردنی فڕۆكەخانەی ته‌له‌عفه‌ری راگه‌یاند كه به‌هۆیه‌وه رێگه بۆ كۆنترۆڵكردنی سه‌نته‌ری قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر و داخستنی به ته‌واوه‌تی رێگه‌ی یارمه‌تی و لوجستی نێوان موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر خۆش ده‌كات.