پارێزگاری نه‌ینه‌وا: له‌باره‌ی هاوكاریكردنی ئاواره‌كان ستایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

سوپاسی رێكخراوی بارزانی كرد

K24 – هه‌ولێر:

نەوفەل حەمادی پارێزگاری نەینەوا ستایشی هەرێمی کوردستان ده‌كات كه‌ توانیوویه‌تی به‌ ده‌نگ ئاواره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌واوه‌ بچێت و سوپاسی رێکخراوی خێرخوازی بارزانیشی کرد لە بە هاناوەچوونی ئاوارەکانی مووسڵ.

لەبارەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیشەوە، حەمادی گوتی:" جگە لە رێکخراوی یو ئێن دی پی، هیچ رێکخراوێکی دیکە رۆڵی نییە لە بەهاناوەچوونی ئاوارەکان و دابینکردنی خۆراک و پێداویستییە سەرەتاییەکان.

 بە وتەی پارێزگاری نەینەوا رێكخراوی یو ئێن دی پی بڕی ١٣ ملیۆن دۆلاری بۆ ئەم مەبەستە تەرخان کردووە.

نه‌وفه‌ل حه‌مادی پارێزگاری نه‌ینه‌وا له‌و گفتوگۆ كراوه‌یه‌ی تایبه‌ت به‌ قه‌یرانی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران كه‌ له‌ دهۆك به‌ڕێووه‌ده‌چێت به‌شداریكردووه‌ و له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ هه‌واڵه‌كانی كوردستان24 كه‌ سپۆنسه‌ری میدیایی ئه‌و كۆنفراسه‌یه‌،داوایكرد رێكخراوه‌كانی دیكه‌ش به‌ هانای ئاواره‌كانی جه‌نگی مووسڵه‌وه‌ بچن.

دیبه‌یته‌كه‌ی دهۆك له‌لایه‌ن رێكخراوی هزرسازی ئۆپن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كوردستان24 سپۆنسه‌ری میدیایی دیبه‌ته‌كه‌ ده‌كات.