قه‌یرانی ئاواره و په‌نابه‌ران له دیبه‌یتێكدا
به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 به‌ڕێوه دەچێت
K24 – هه‌ولێر
كۆنفرانسی قه‌یرانی ئاواره و په‌نابه‌ران به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 له دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.
كۆنفرانسه‌كه له لایه‌ن پارێزگاری دهۆكی فه‌رهاد ئه‌تروشی كرایه‌وه كه له قسه‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر گیر و گرفته‌كانی به‌رده‌میان بۆ به‌هاناوه چوونی ئاواره‌كانی عێراق، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌م دواییه له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ئاواره بوونه.
هه‌روه‌ها گوتی یارمه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پرسی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان له ئاست پێویستدا نه‌بووه و پێشبینی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆرتری ئاواره‌كانی موسڵ كرد به به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی كۆنترۆڵكردنی شاره‌كه.
زۆرترین ژماره‌ی ئاواره‌كانی له هه‌رێمی كوردستان له پارێزگای دهۆكن و بڕیاره شه‌ش كه‌مپی دیكه‌شی بۆ ئاواره‌كان دروست بكرێن كه ژماره‌یان ده‌گاته 28 كه‌مپ.
هه‌ر له‌م كۆنفرانسه‌دا كه تایبه‌ته به پرسی ئاواره‌كان، چه‌ندین بیر‌و را له باره‌ی قه‌یرانی ئاواره‌كان و دیدگای سیاسی و میدیایی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌خرێنه روو و دوایین ئامار سه‌باره‌ت به پرسی ئاواره‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن.
دیبه‌یته‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی هزرسازی ئۆپن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كوردستان24 سپۆنسه‌ری ئه‌م كۆنفرانسه ده‌كات و دیبه‌یته‌كانی راسته‌خۆ بۆ بینه‌رانی ده‌گوازێته‌وه، كه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.