پهیامنێرێكی کوردستان 24 لە شەڕی مووسڵ بریندار بوو
K24 - ههولێر:
محەمەد هەڵەبجەیی، کە پهیامنێرێكی کوردستان24ە لە کاتی رووماڵکردنی شەڕی مووسڵ لە نێوان هێزە عێراقییەکان و چەکدارانی داعش لە گەڕەکی تەحریری شاری مووسڵ بریندار بوو، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا محەمەد باری تەندرووستی جێگیرە و گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی رۆژئاوای شاری هەولێر و لە ژێر چاودێری پزیشکدایە.