مۆسكۆ په‌يامێكى ئه‌رێنى بۆ ترامپ ده‌نێرێت

مۆسکۆ ئامادەیە پردێکی هاوکاری لەگەڵ ئیدارەی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا درووستبکات.

K24 – هه‌ولێر:

مۆسکۆ ئامادەیە پردێکی هاوکاری لەگەڵ ئیدارەی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا درووستبکات.

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا روونیکردەوە، مۆسکۆ ئامادەیە پرده‌كانی هاوکاری لەگەڵ واشنتۆن بکاتەوە بەو مەرجەی واشنتۆن خۆی نیازی کردنەوەی ئەو پردانەی هەبێت.

زاخارۆڤا جەختیکردەوە، مۆسکۆ بە هەموو شێوەیەک ئامادەیە برەو بە پەیوەندییەکانی بدات و دانی بەوەنا، سەرەڕای بوونی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا، کەچی چەند پرسێک دەمێنێتەوە کە لەسەرى ناکۆك بن.