میت رۆمنی ده‌بێته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ئاینده له‌گه‌ڵ یه‌كێ له سه‌خترین ره‌خنه‌گرانی كۆ ده‌بێته‌وه و پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵی تاوتوێ ده‌كات.
میت رۆمنی حاكمی پێشووی ویلایه‌تی ماساچۆستس و پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكاتیی ساڵی 2012، پاڵێوراوێكی به‌هێزی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای كۆمارییه‌كان به كه‌ناڵی سێ ئێن رایگه‌یاند تره‌مپ له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ رۆمنی كۆ ده‌بێته‌وه بۆ تاوتوێكردنی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمارییه‌كان ئه‌وه‌شی گوتووه: "رۆمنی به براده‌ره‌كانی گوتووه حه‌ز ده‌كات دووباره له‌ناو حكومه‌ت كار بكات و ئه‌و كاره‌ی كه حه‌زی لێ ده‌كات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه. رۆمنی بۆ تاوتوێكردنی ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆ ده‌بێته‌وه".
#BREAKING: Mitt Romney and Donald Trump will meet this weekend, a senior Republican source tells CNN https://t.co/6OZtrfIwim
— CNN Politics (@CNNPolitics) November 17, 2016