دوو گه‌ڕه‌كى ديكه‌ى مووسڵ رزگار كران
به گوێره‌ی زانیاریییه‌كان پێشڕه‌وی هێزه عێراقیییه‌كان گه‌یشتووه‌ته هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی وه‌حده و عه‌ده‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كان بۆ ناو گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی سه‌نته‌ری شاری موسڵ به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی زانیاریییه‌كان پێشڕه‌وی هێزه عێراقیییه‌كان گه‌یشتووه‌ته هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی وه‌حده و عه‌ده‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه هێزه عێراقییه‌كان گوندی عومه‌ر كانيان له ده‌روروبه‌ری شاری نه‌مرود له باشووری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، چه‌كدارانی داعش له هه‌ندێ گه‌ڕه‌كی موسڵ بۆردومانی هه‌ڕه‌مه‌كی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوونه.
شه‌ڕى رزگاركردنى مووسڵ له 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى رابردوو ده‌ستيپێكردووه.
ئه‌مڕۆ ئه‌و پرسه سه‌ربازييه فراوانه كه به به‌شدارى سه‌رجه‌م هێزه عێراقييه‌كان و پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت پێى نايه مانگى دووهمييهوه.