هێزه‌كانی عیراقی گوندێكی دیكه له باشووری موسڵ كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ رایگه‌یاند گوندی تل واعی له باكووری زاب له میحوه‌ری باشووری موسڵ رزگاركراوه.
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵڵا گوتی فیرقه‌ی نۆی سوپا گوندی تل واعی له میحوه‌ری باشووری موسڵ رزگار كرد و ئاڵای عیراقی له بیناكانی به‌رز كردووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش تووشی زیانێكی زۆری گیانی و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بوون.
هه‌ر ئه‌مرۆ هێزه‌كانی عێراقی له میحوه‌ری باشووری موسڵ گوندی عومهركانیان له باكووری شوێنه‌واری نه‌مرود كۆنترۆڵ كرد.
هێزه‌كانی عێراقی له‌ماوه‌ی دوو مانگی ئۆپەراسیۆنی موسڵ ده‌یان گوند و ناحیه و شارۆچكه‌یان له ده‌وروبه‌ری موسڵ كۆنترۆڵ كردووه كه دواترینیان ئاسه‌واری نه‌مرود بوو.
ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به به‌شداری هیزه‌كانی عێراقی و كوردستانی و پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا چه‌ندین گه‌ڕه‌ك له به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆڵكراون و زیاتر له 50 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوونه.