جۆن بۆلتۆن داوای "گۆڕینی رژێم" له ئێران ده‌كات
K24 – هه‌وڵیر
جۆن بۆلتۆن یه‌كێ له به‌هێزترین پاڵێوراوی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كابینه‌ی دۆناڵد تره‌مپ داوای گۆڕینی رژێم له ئیران و یارمه‌تی ئه‌مریكا بۆ مه‌به‌سته ده‌كات.
بۆلتۆن له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی جۆرج بوش، باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان بوو، له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ل "بریت بارت" رایگه‌یاند "ئایه‌تووڵڵا‌كان له بنه‌ماوه گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
پاڵێوراوی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ماوه‌كانی رابردوو چه‌ندین جار داوای گۆڕینی رژێم له ئیران كردبوو و پشتگیری هێرشی ساڵی 2003 ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق كردبوو.
بۆلتۆن چه‌ندین جارا داوا له ئه‌مریكا كردووه یارمه‌تی ئیسرائیل بدات بۆ لێدانی ئێران یان به ته‌نیایی ئه‌و كاره بكات.
ته‌نانه‌ت كاتێ كه رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له قوناغی كوتاییدا بوو، بۆلتۆن داوای هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران كردبوو.
جۆن بۆلتۆن له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ره‌خنه له باراك ئۆباما ده‌گرێت كه له ساڵی 2009 وه‌ك پێویست یارمه‌تی خۆپیشانده‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران نه‌دا، به‌ڵكو زیاتر یارمه‌تی توندره‌وه‌كانی ئیرانی دا.