وێنه و ڤيديۆ.. چركه‌ساتى به‌يه‌ك شادبوونه‌وه‌ى وێنه‌گرێك و دايك و باوكى له مووسڵ
فرمێسك و باوه‌شى سۆزى دايك و باوك و براكانى ره‌بيع حه‌له‌بى وێنه‌گرى كه‌ناڵى موسڵييه تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى هه‌ژاند
K24 – هه‌ولێر:
فرمێسك و باوه‌شى سۆزى دايك و باوك و براكانى ره‌بيع حه‌له‌بى وێنه‌گرى كه‌ناڵى موسڵييه تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى هه‌ژاند؛ ئه‌و كاته‌ى بۆ يه‌كه‌مجار دواى دوو ساڵ و نيو گه‌ڕايه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌يان له گه‌ڕه‌كه رزگاركراوه‌كانى مووسڵ.
به هۆى داگيركردنى مووسڵ له 10ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2014ه‌وه ره‌بيع حه‌له‌بى له مووسڵ ئاواره ببوو، دايك و باوكى و براكانى هه‌ر له مووسڵ مابوونه‌وه و په‌يوه‌نديان به‌يه‌كه‌وه پچڕا بوو.
دواى رزگاركردنى گه‌ڕه‌كه‌كه‌يان، ره‌بيع حه‌له‌بى دواى دوو ساڵ و نيو گه‌ڕايه‌وه ماڵه‌وه و به كه‌سوكارى شاد بوويه‌وه.



