گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه
ده‌كه‌وێته گوندێكی نزیك موسڵ
K24 – هه‌ولێر:
هێزه عێراقییه‌كان گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی نوێیان له ناوچه تازه رزگاركراوه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا دۆزییه‌وه كه ده‌كه‌وێته گوندی" تل الذهب " كه 10 كیلۆمه‌تر له شاری موسڵه‌وه دووره و ته‌رمی زیاتر له "40" كه‌سی تێدایه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه له لایه‌ن هێزی ده‌سته‌بژێری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كۆنترۆڵكرا،به‌هۆی بوونی بۆنێكی ناخۆش و ئێسك و كه‌ل و په‌ل و پێڵاوی كوژراوه‌كان له سه‌ر خۆڵی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته ناوچه‌كه و رایانگه‌یاندووه" له‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌دا ته‌رمی زیاتر له 40 كه‌س هه‌یه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی گوتوویه‌تی" خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێیان راگه‌یاندوون،چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكیان له سێداره‌داوه و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و ته‌رمانه‌ی له‌و گۆڕه‌دان زیاتر له 40 كه‌س بن.
مولازم"یه‌حیا جومعه" له شوێنی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه،ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م شوێنه‌دا كوژراون،ئه‌ندامانی پێشووی سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقن و ئه‌مه جاری یه‌كه‌میش نییه هێزه عێراقییه‌كان گۆڕی به كۆمه‌ڵ له‌و ناوچه تازه ئازادكراوانه‌دا بدۆزنه‌وه و پێشتریش ژماره‌یه‌ك گۆڕی به كۆمه‌ڵی دیكه دۆزراونه‌ته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردووش له شاره‌دێی"حه‌مام عه‌لیل" له باشووری شاری موسڵ گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی دیكه دۆزرایه‌وه كه ته‌رمی نزیكه‌ی "300" كه‌سی تێدابوو،خه‌ڵكی ناوچه‌كه رایانگه‌یاندبوو ئه‌و كه‌سانه‌ش ئه‌ندامی پێشووی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق بوون و رێكخراوی "هیومه‌ن رایتس وۆچ" ئه‌و زانیارییانه‌ی پشتڕاست كردبووه‌وه.