هێڵه به‌رگرییه‌كانی داعش له باشووری موسڵ تێك شكێنران
چاو‌ڕێی فه‌رمان ده‌كه‌ن بۆ هیرشكردنه سه‌ر موسڵ
K24 – هه‌ولێر
پۆلیسی فیدراڵ روخاندنی ته‌واوی هێڵه به‌رگرییه‌كانی داعش له میحوه‌ری باشووری موسڵ راده‌گه‌یه‌نێت و ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان پاك كردووه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته ده‌روازه‌كانی شاری موسڵ.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فیدراڵ فه‌ریقی رائید شاكر جه‌وده‌ت رایگه‌یاند: "ته‌واوی ناوچه‌كانی باشووری موسڵ پاك كراوه‌ته‌وه كه ده‌كاته 850 كیلۆمه‌تری دووجا و هه‌روه‌ها ته‌واوی هێله به‌رگرییه‌كانی داعش بۆ گه‌یشتن به ده‌روازه‌كانی شار تێك شكێنراون و قوناغه‌كانی ئاماده‌كاری كۆتایی هاتووه و چاو‌ڕێی فه‌رمان ده‌كه‌ن بۆ هیرشكردنه سه‌ر موسڵ و كۆنترۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه و سه‌ربازگه‌ی غه‌زلانی و پێشره‌وی به‌ره‌و سه‌نته‌ری شار".
ئاماژه به‌وه‌شی دا زیاتر له 10 هه‌زار خێزانیان له ده‌ست داعش رزگاركراون و بۆ ناوچه‌كانی ئارام گواستراونه‌ته‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی فیدراڵ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند 951 چه‌كداری داعش له میحوه‌ری باشوور كوژراون و 269 ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراو و هه‌ڵگری چه‌ك و رۆكێت له‌ناویان بردووه، له‌گه‌ڵ روخاندنی 700 چه‌كی جۆراوجۆر و مین و بۆمبی دانراو و 25 شوێنی دروستكردنی بۆمب و بۆمبڕێژی و 92 پشتوێنی بۆمبه‌كراو و 83 مۆتۆرسكلێتی بۆمبه‌كراو و هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر 36 رۆكێتی پڕكراو به ماده‌ی كیمایی گرتووه.
میحوه‌ری باشووری موسڵ به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ردوو میحوه‌ری باكوور و رۆژهه‌ڵات ماوه‌یه‌كی زۆری پێچوو تا هێزه‌كانی عێراقی گه‌یشتنه ده‌روازه‌كانی شاری موسڵ.
هێزه‌كانی عیراقی له‌م میحوه‌ره رووبه‌رووی به‌رگرییه‌كی توندی داعش له حه‌مام عه‌لیل و ناوچه‌كانی دیكه‌ی باشوور ببوونه‌وه و تاكه میحوه‌ریش بوو كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تیێدا نه‌بوون.