فازڵ بەرواری: شەڕی مووسڵ بە سستی بەڕێوە ناچێت

K24 - ھەولێر

فازڵ بەرواری، فەرماندەی فیرقەی ئاڵتوونی ھێزی دژەتیرۆری عێراقی، بە کوردستان24 راگەیاند، شەڕی مووسڵ بە سستی بەڕێوە ناچێت، بەڵکو ئەوان ھەر شوینێک دەگرنەوە، لە ناویدا دەمێننەوە، بۆ ئەوەی سەرجەم خانووەکان بپشکنن و مینە چێندراوەکانیش پاک بکەنەوە، بۆ ئەوەی مەترسی لە دوای خۆیان جێ نەھێڵن.