خۆپێشاندانی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی لە سلێمانی دەستیپێكرد

K24 – سلێمانی

كەمێك پێش ئێستا خۆپێشاندانی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی لە شاری سلێمانی دەستیپێكرد،  وەك پێشتر راگەیاندرابوو خۆپێشاندانەكەی ئەمڕۆیان لە رۆژانی دیكە فراوانتر دەبێت، ژمارەیەك لایەنی سیاسی و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی داوایان لە سەرپەرشتیارانی خۆپێشاندانەكە كردووە كە رێگە نەدەن خۆپێشاندانەكە بۆ مەرامی سیاسی بە لاڕێدا ببرێت.

ھاژە غەفور پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "خۆپێشاندانی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بەڕێوەدەچێت، جگە لە مامۆستایان ژمارەیەكی دیكە لە چین و توێژە جیاجیاكان بەشداریان لە خۆپێشاندانەكە كردووە".