لە كەركووك خۆپێشاندانە

K24 – كەركووك

ژمارەیەك لە كاسبكارانی كەركووك لەبەرامبەر تێكدانی یەكێك لە بازاڕە دێرینەكانی شارەكەیان خۆپێشاندانیان دەستپێكرد.

ھێمن دەلۆ پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "یەكێك لە بازاڕە دێرینەكانی كەركووك بە مەبەستی دروستكردنی پڕۆژەیەك تێكدەدرێت، ئەمەش نیگەرانی لێكەوتووەتەوە، بۆیە كاسبكارانی ئەو بازاڕە لە خۆپێشاندانێكدا ناڕەزایەتی دژی ئەو بڕیارە دەردەبڕن و داوا دەكەن ئەو بڕیارە جێبەجێنەكرێت.