بە ڤیدیۆ..دوایین زانیاری لەبارەی شەڕی ناو مووسڵ

K24 – مووسڵ

مەسعوود محەممەد پەیامنێری كوردستان24 لە مووسڵ رایگەیاند: "ئێستا شەڕێكی سەخت لە گەڕەكی تەحریری مووسڵ لە ئارادایە و ھێزە عێراقییەكان لە ھەوڵدان بۆ پێشڕەوی زیاتر بەرەو سەنتەری شاری مووسڵ".

پەیامنێرمان گوتیشی: "لەو گەڕەكانەی لە دەستی داعش رزگاركراون ھاووڵاتیان دەگوازرێنەوە كەمپەكانی نزیك لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە و لەلایەن ھێزەكانی ئەمنییەكان پشكنین و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت".

ئەوەشی خستەڕوو: "چەند رۆژێكە چەكدارانی داعش بە شێوەی ھەمەڕەكی تۆپبارانی گەڕەكە ئازادكراوەكانی مووسڵ دەكەن".