داعش 12 چه‌كداری هۆزه‌كانی سونه و پۆلیسی عێراق ده‌كوژێت
K24 – هه‌ولێر
چه‌كدارانی داعش حه‌وت چه‌كداری هۆزه‌كانی سونه و پێنج پۆلیس له شڕگات ده‌كوژن، پاش ئه‌وه‌ی خاڵێكی پشكنین داده‌نێن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاند هه‌ر 12 كه‌س له قه‌زای شڕگات له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كوژران كه خاڵكێكی پشكنینی ساخته‌یان دانابوو و چه‌كیان كردبوون.
قه‌زای شڕگات له باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و رۆژئاوای حه‌ویجه و باشووری موسڵ هه‌ڵكه‌وتووه.
سوپای عێراق رۆژی 11 ئه‌یلولی 2016 كۆنترۆڵكردنی سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی شڕگاتی راگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا بوو.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به به‌شداری هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی و پشتگیری هه‌وایی و زه‌مینی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد، پیش‌تر هێزه‌كانی عێراق ناوچه‌كانی باكووری پارێزگای سه‌لاحه‌دین له‌وانه قه‌زای شڕگاتیان كۆنترۆڵ كردبوو.