حه‌شدی شه‌عبی رێگه‌ی نێوان ته‌له‌عفه‌ر و سوریا داده‌خات
دیمه‌نه‌كانی ناو فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ته‌له‌عفه‌ر بڵاو كرانه‌وه
K24 – هه‌وڵیر
حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند رێگه‌ی نێوان ته‌له‌عفه‌ر و سوریایان داخست و قه‌زای ته‌له‌عفه‌ریشیان به ته‌واوه‌تی ئیزۆله كردووه.
حه‌شدی شه‌عبی له ماڵپه‌ره‌كه‌ی رایگه‌یاند ئه‌مرۆ شه‌ممه هێزه‌كانیان قه‌زای ته‌له‌عفه‌ریان به ته‌واوه‌تی له سوریا پچڕاند و زۆربه‌ی رێگاكانی یارمه‌تی نێوان ته‌له‌عفه‌ر و سوریایان داخست.
ئیزۆله كردنی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی پاش ئه‌وه‌ی دێت كه فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ته‌له‌عفه‌ریان به ته‌واوه‌تی له مین و بۆمبه‌كان داعش پاك كردووه كه چه‌ند رۆژ پێش ئێستا كۆنترۆڵیان كردبوو.
له لایه‌كی تره‌وه، حه‌شدی شه‌عبی دیمه‌نه‌كانی ناو فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ته‌له‌عفه‌ر بڵاو كرده‌وه كه هێزه‌كانیان له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ن.


