وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ليبيا: تيمى كوردستان 24 سه‌لامه‌تن
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ليبيا خاليد فه‌رحات تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، تيمى ميديايى كوردستان 24 به هه‌ڵه ده‌ستگيركرابوون
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ليبيا خاليد فه‌رحات تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، تيمى ميديايى كوردستان 24 به هه‌ڵه ده‌ستگيركرابوون و هيچ روويه‌كى تاوان له ده‌ستگيركردنياندا نه‌بووه و به بێ هيچ به‌رامبه‌رێك ئازاد كراوون و ئێستا سه‌لامه‌تن.
به هۆى رفاندنيان له لايه‌ن هێزێكى چه‌كداره‌وه كه ناسنامه‌يان ديار نه‌بوو، له 24 كاتژمێرى رابردوودا په‌يوه‌ندى ئه‌و تيمه ميديايه‌ى كوردستان 24 كه بۆ ئاماده‌كردنى به‌رنامه‌يه‌ك چووبوونه ليبيا به ئۆفيسى سه‌ره‌كييه‌وه پچڕا بوو.
ئه‌مڕۆ تيمه‌كه رزگار كران و له‌و باره‌يه‌وه وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ليبيا خاليد فه‌رحات گوتيشى: تێ نه‌گه‌يشتنێك هه‌بوو، هيچ پاره و شتێك نه‌دراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئازاد بكرێن و هيچ روويه‌كى تاوانكارى تێدا نه‌بووه گرتنه‌كه‌يان و به هه‌ڵه ده‌ستگيركراوون.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه هيچ په‌يوه‌ندييه‌كمان به به‌رپرسانه‌وه نه‌كردووه و له رێگه‌ى سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسانى عه‌ره‌به‌وه پێمان راگه‌يه‌ندراوه ئه‌و تيمه ده‌ستگيركراوون و ئێمه‌ش هه‌وڵمان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ئازاد بكرێن.