منداڵێكی ئه‌مه‌ریكی نامه‌یه‌ك بۆ ئۆباما ده‌نێرێت و ئه‌ویش پێشوازی لێده‌كات
وێنه و ڤیدیۆ.. ئۆباما به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو وه‌ڵامی ئه‌و منداڵه ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
منداڵێكی ئه‌مه‌ریكی، دوای ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی سێ لاپه‌ڕه‌یی، ئاراسته‌ی باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، ئۆباما له كۆشكی سپی پێشوازی له‌و منداڵه ده‌كات.
نامه‌ی منداڵه‌كه، مانگی ئاب/ ئۆگسی رابردوو نووسراوه و تایبه‌ت بووه به عیمران، ئه‌و منداڵه سوورییه‌ی دیمه‌نی ڤیدیۆییه‌كه‌ی جیهانی هه‌ژاند، كاتێك له‌لایه‌ن تیمێكی فریاگوزارییه‌وه له ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌كانی حه‌له‌ب له بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و سووریا، رزگاركرا، ئه‌و منداڵه سوورییه كاتێك خرایه ناو ئامبۆلانس، سه‌ری بریندارببوو و هه‌موو له‌شی تۆز و خۆڵی دار و په‌ردوو بوو.
عیمران به شێوه‌یه‌ك تاسابوو، نه‌یده‌زانی چی له ده‌وروبه‌ریدا ده‌گوزه‌رێت، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت قه‌ره‌باڵغییه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی رۆژنامه‌وانانه‌وه وێنه‌ی ده‌گیرێت، ئه‌ویش به ده‌سته بچووكه‌كه‌ی هه‌وڵی ده‌دا ئه‌و خوێنه‌ی سه‌ر ده‌موچاوی لابه‌رێت، كه به‌هۆی بۆردومانه‌وه بریندارببوو.
ئه‌و منداڵه ئه‌مه‌ریكییه، ناوی ئه‌لێكس مایتبێرییه، ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵه و له به‌شێك له نامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "به‌ڕێز سه‌رۆك ئۆباما، ئه‌و منداڵه سووریهت به بیره كاتێك هه‌ڵگیرایه‌وه و خرایه ناو ئامبۆلانس؟ تكایه ئه‌گه‌ر ده‌توانی بڕۆ بیهێنه بۆ پارك له (درایڤ وه‌ی)، یان بیهێنه بۆ سه‌ر شه‌قام و ئێمه به گوڵ و باڵۆنه‌وه له چاوه‌ڕوانیدا ده‌بین.
ئێمه خێزانی پێده‌ده‌ین و ئه‌و ده‌بێته برای ئێمه، كاترین، خوشكه بچووكه‌كه‌م، په‌پووله‌ی بۆ كۆده‌كاته‌وه.
له قوتابخانه‌كه‌م و به عومه‌ری هاوڕێم ده‌ناسێنم، كه ئه‌ویش له سووریاوه هاتووه، ئێمه هه‌موومان به یه‌كه‌وه یاری ده‌كه‌ین.
ده‌توانین بۆ ئاهه‌نگی له‌دایكبوون بانگهێشتی بكه‌ین و ئه‌ویش فێره زمانێكی دیكه‌مان ده‌كات، ئێمه‌ش ئه‌و فێره ئینگلیزی ده‌كه‌ین، هه‌روه‌كو ئۆتۆمی هاوڕێمان فێری ئینگلیزی كرد كه له ژاپۆنه‌وه هاتووه.
تكایه پێی بڵێ ئه‌لێكسی برای، كه زۆر به ره‌حمه، هه‌روه‌كو ئه‌وه، چونكه ئه‌و یارییه‌كانی خۆی نه‌هێناوه و نیه‌تی، خوشكه‌كه‌م جلی كه‌روێشك له‌به‌ر ده‌كات، منیش پایسكله‌كه‌ی خۆی پێده‌ده‌م و فێری ده‌كه‌م چۆن لێبخوڕێت.
من له بیركاریدا فێره كۆ و جارانی ده‌كه‌م، ئه‌ویش ده‌توانێت شووشه بۆنه پهنگوینییهكهی خوشكم بۆن بكات، كه لێناگه‌ڕێ كه‌س ده‌ستی لێبدات.
زۆر سوپاس، ناتوانم به‌رگه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بگرم تا بێمه لات!
ئه‌لێكسی
ته‌مه‌ن 6 ساڵان"
دواجار ئه‌لێكس له كۆشكی سپی پێشوازیلێكرا، ئه‌لێكس چاكه‌ت و پانتۆڵێكی پۆشیبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، كه له دایك و باوك و خوشكێكی بچووكی پێكهاتووه، له نووسینگه‌ی ئۆڤاڵ چاوییان به ئۆباما كه‌وت.
له به‌رامبه‌ر نووسینی ئه‌و نامه‌یه‌دا، ئۆباما به‌و منداڵه‌ی گوتی: "ئه‌و شتانه‌ی له نامه‌كه‌تدا نووسیبووت زۆر به دڵم بوون، من بۆ هه‌موومان خوێنده‌وه، تۆ زۆر باش و به ره‌حمی، هیوادارم وا له خه‌ڵك بكه‌ی به هه‌مان شێوه‌ی تۆ بیر بكه‌نه‌وه، زۆر شانازیت پێوه‌ده‌كه‌م".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)