بریندارەکانی مووسڵ لە شاری ھەولێر چارەسەر دەکرێن

K24 - ھەولێر

رۆژانە بە دەیان برینداری ئاوارەی مووسڵ و سەربازانی سوپای عێراق، لە نەخۆشخانەکانی ھەولێر چارەسەر دەکرێن، ھەندێکیشیان بەدەر لە برینداربوون نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە و نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت، بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی ھەولێریش باس لەوە دەکات، تا ئێستا حکوومەتی عێراق ھیچ ھاوکارییەکی نەکردوون، بەڵام رێکخراوی تەندرووستی جیھانی چەند ھەنگاوێک ھاتووەتە پێش بۆ ئەوەی ھاوکاری تەندرووستی بگەیەنێتە نەخۆشخانەکانی ھەولێر.