بە ڤیدیۆ..داعش لە مووسڵ ئاوارەکان بۆردومان دەکات
K24 - مووسڵ
لەگەڵ بەرەوپێشچوونی سوپای عێراق بۆ نێو مووسڵ، خەڵکی زیاتر ھەوڵدەدەن خۆیان لە شەڕەکە دوور بخەنەوە و روو بکەنە دەرەوەی شارەکە، بەڵام داعش زۆربەی ئەو ھاووڵاتییانە بۆردوومان دەکات کە دەیانەوێ ئەو شارە جێبھێڵن، شایەتحاڵان بۆ کوردستان24، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن تەرمێکی زۆری خەڵکی سڤیل لە نێو مووسڵ کەوتوون و ئێستا لە نێو ئەو شارە ھاووڵاتیان فشارێکی زۆریان لەسەرە، کوردستان24، رەوشی بریندارانی سڤیل لە نێو مووسڵ دەخاتەڕوو.