عه‌لاوی پشتگیری له به‌شداری پێكردنی به‌عسییه‌كان له حوكم ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراقی ئه‌یاد عه‌لاوی پشتگیری خۆی بۆ به‌شداریكردنی به‌عسییه‌كان له ده‌وڵه‌تی عێراق خسته‌ڕوو، به مه‌رجێك بیری نوێیان هه‌بێت و كرده‌وه‌كانی پێشووی به‌عس شه‌رمه‌زار بكه‌ن.
عه‌لاوی له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "رؤیا" ئوردن راگه‌یاند: "به سه‌دان هه‌زار كه‌س حزبی به‌عسیان به‌جێهشتووه و سه‌دان هه‌زار كه‌سیش به زۆری ناچار كرابوون ببنه ئه‌ندامی به‌عس و هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سوپای عێراق ناچاركرابوون ببنه ئه‌ندامی حزبی به‌عس و ئێستا شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه پێویسته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌واوی بواره سیاسییه‌كان بكرێت، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێت كه ده‌ستیان له تیرۆردا هه‌یه".
پاش رووخانی به‌عس له ساڵی 2003، ئه‌م حزبه قه‌ده‌غه كرا و تا ئێستاش قه‌ده‌غه‌یی سه‌ر ئه‌م حزبه و ئه‌ندامانی به‌رده‌وامه و هیچ ئاسۆیه‌كیش نابینرێت بۆ رێگه‌دان به به‌عسییه‌كان بۆ به‌شداریكردنی له ده‌وڵه‌تی نوێی عیراقدا.
عه‌لاوی به ده‌ربڕینی پشتگیری خۆی بۆ به‌شداریكردنی به‌عسییه‌كان له ده‌وڵه‌تی عێراق گوتی: "ئاگاداری به‌رپرسانی دیكه‌ی عێراق نیم له‌باره‌ی رازیبوونیان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، به‌ڵام ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی به‌عسییه‌كانه و پێویسته هه‌ڵوێستێكی دیاریكراویان هه‌بێت، یان له‌گه‌ڵ رژێمی پێشوودان، یان به بیری نوێوه دێن و كرده‌وه‌كانی پێشووی به‌عس شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن".
پیشی وایه "ده‌سه‌ڵاتی 35 ساڵه‌ی به‌عسییه‌كان له عێراق كێشه‌ی گه‌وره‌یان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌م وڵاته دروست كرد و تا 2003 به‌رده‌وام بوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نابێت ئه‌وان بێ ده‌نگ بن و پێویسته ره‌خنه له رابردووه‌كه‌یان بگرن یان پشتگیری بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگاداری هه‌ڵوێستییان بین بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان".