بە ڤیدیۆ..مەراسیمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن لە تاران

K24 – تاران

قادر دەروێش پور، پەیامنێری كوردستان24 لە تاران رایگەیاند: "چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن یەكێكە لە بۆنە گرنگەكانی شیعە مەزھەبەكان، مەراسیمی گەورە لەم رۆژەدا لە باشووری تاران بەڕێوەدەچێت، شیعەكان بە لەخۆدان لە گۆڕەپانی ئیمام حوسێن بەرەو مەزاری شێخ عەبدولعەزیم بەڕێدەكەون، كە دەگوترێت یەكێكە لە نەوەكانی ئیمام حەسەن.