حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هێرشكردنه سه‌ر تەلەعفەر
K24 – هه‌ولێر
حه‌شدی شه‌عبی به دروستكردنی به‌ربه‌ست ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر.
ئاماده‌كاری حه‌شدی شه‌عبی هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا، كه گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند رێگه ناده‌ین حه‌شدی شه‌عبی بچێته ناو ته‌له‌عفه‌ر و ئاماژه به رێككه‌وتنی ته‌له‌عفه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرد.
حه‌شدی شه‌عبی پێشتر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ته‌له‌عفه‌ر كۆنترۆڵكرد، پاش ئه‌وه‌ی كه ناوچه‌یه‌كی فراوانی له رۆژئاوای موسڵ كۆنترۆڵ كردبوو.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانیان دێر ماربهنام له ناوچه‌ی سه‌وز كۆنترۆلكرد، كه به گه‌وره‌ترین كه‌نیسه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ناوی بردووه.