مێركل خۆی بۆ خوولی چواره‌می راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كاندید ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، خۆی بۆ خوولی چواره‌می راوێژكاری ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌ڵبژاردنی 2017، كاندید ده‌كاته‌وه.
هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌ڵمانیا، بڕیاره مانگی ئاب/ ئۆگستۆسی ساڵی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به گوێره‌ی ئه‌نجامی راپرسییهكان، به‌هۆی سیاسه‌تی مێركل و پارته‌كه‌ی، به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران، ئاستی پشتیوانانی ئه‌و حزبه و خودی مێركل دابه‌زیوه.
ئه‌نگێلا مێركل، ته‌مه‌ن 62 ساڵ، له 22ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2005ه‌وه راوێژكاری ئه‌ڵمانیایه، كه ده‌كاته 11 ساڵ، به ده‌رچوونیشی له هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتوودا، ده‌بێته 14 ساڵ كه له‌و پۆسته‌دا ده‌بێت.
پێشتریش گابریل زیگمار، سه‌ركرده‌ی سۆشیال دیموكراته‌كانی ئه‌ڵمانیا، پاڵپشتی خۆی بۆ مێركل دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌مووان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن مێركل بۆ خوولی چواره‌م خۆی كاندید بكاته‌وه.