ڤيديۆ.. مه‌شقى يه‌كه‌ تايبه‌ته‌كانى رووسيا ببينه‌

تێيدا ئامێرى پێشكه‌وتووى ناردنى ئاماژه‌ و چه‌كى قه‌ناس به‌كارده‌هێنن.

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى به‌شێك له‌ مه‌شق و راهێنانى يه‌كه‌كانى تايبه‌ت به‌ چاودێرى و به‌دواداچوونى سه‌ربازى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تێيدا ئامێرى پێشكه‌وتووى ناردنى ئاماژه‌ و چه‌كى قه‌ناس به‌كارده‌هێنن.

وه‌ك له‌ راهێنانه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و يه‌كه‌ تايبه‌تانه‌ى رووس ئامێرى پێشكه‌وتويان پێيه‌ بۆ ئاشكراكردنى ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى نه‌ياران و چۆنێتى له‌ناوبردنيان.