فیرقه‌تی ئاڵتوونی له‌ناو مووسڵ خانووێك ده‌كاته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن
برینداران له‌وێ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن
K24 - هه‌ولێر:
فیرقەی ئاڵتونی لەناو جەرگەی شەڕی موسڵ نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتنی بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان دامەزراندووە، ھەموو پێداویستيیەکانی ئەو نەخۆشخانەیە لە لایەن فیرقەکەوە دابین دەکرێن، ئەوان گلەییانە لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی موسڵ و پارێزگاری شارەکە ھەیە، کە بە ھیچ شێوەیەک ھاوکاری نەخۆشخانەکەیان ناکات، لە کاتێکدا ھاوشانی چارەسەری سەربازەکانیان چارەسەری ھاوڵاتیانی سڤیلیش دەکەن.