تیمه رفێندراوه‌كه‌ی كوردستان 24 گه‌یشته‌وه ئیستانبول
K24 - ئيستانبول:
دوای ئه‌وه‌ی تیمێكی سێ كه‌سی كوردستان 24، كه پێكهاتبوون له په‌یامنێرێك و دوو كامێرامان، له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداری لیبیییه‌وه رفێندران و ته‌واوی كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كان و پاسپۆرته‌كانییان لێسه‌ندرا، دواجار توانرا به هه‌وڵه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی لیبیا له به‌غدا، ئه‌و تیمه ئازاد بكرێت.
له ئێستاشدا ئه‌و تیمه سێ كه‌سییه، كه پێكهاتووه له هه‌ریه‌ك له هونه‌ر ئه‌حمه‌د په‌یامنێر، ئه‌حمه‌د دڵشاد، كامێرامان و بڵند عه‌لی ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌ی بێ سنوور، گه‌یشتوونه‌ته‌وه ئیستانبول و له نزیكترین ده‌رفه‌تدا، ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێری پایته‌خت.