چەند گەڕەکێکی دیکەی مووسڵ كۆنترۆڵكرانەوە
K24 – ھەولێر
ھێزە عێراقییە چەند گەڕەكێكی دیكە مووسڵیان لە دەستی چەكدارانی داعش رزگاركرد و لە پێشڕەویدان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی شارەكە.
دەزگای دژە تیرۆری عێراقی رایگەیاند، دوای شەڕێکی سەخت لەگەڵ چەکدارانی داعش، توانرا گەڕەکەکانی ئەخا و عەدەن و پڕۆژەی ئاوی مووسڵ، لە رۆژھەڵاتی شارەکە کۆنترۆڵ بکەنەوە.
ئاشكرا كراوە دوێنێش، توانرا گەڕەکەکانی عولەما و تەحریر موحاربین کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
17 مانگی رابردوو، ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ دەستیپێكرد، ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، تا ئێستا رووبەرێكی بەرفراوانیان لە دەستی داعش رزگاركردووە..