حه‌شدی شه‌عبی ناوی فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ده‌گۆڕێت
K24 – هه‌ولێر
حه‌شدی شه‌عبی ناوی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ته‌له‌عفه‌ر ده‌گۆڕێت و له چه‌ندین ناوچه‌شی پێشڕه‌وی ده‌كات.
گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "كه‌تیبه‌ی بابیلۆن (چه‌كدارانی مه‌سیحی) و هێزه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا (شه‌به‌ك) به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له پێشڕه‌وییه‌كانیان له ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا (عه‌لی ره‌ش و عومهركان)یان رزگار كرد".
گوتیشی "پێشڕه‌وی كهتییهی بابیلۆنی ناو حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی "الخضر" به‌رده‌وامه و كه‌نیسه‌ی دیرمار بهنامیان رزگار كرد و خاچی سوریان له‌سه‌ر كه‌نیسه به‌رز كردووه‌ته‌وه كه گه‌وره‌ترین كه‌نیسه‌ی ناوچه‌كه‌یه".
هه‌روه‌ها باس له توانایی حه‌شدی شه‌عبی كرد بۆ كۆنترۆڵكردنی مه‌زارگه‌ی "زین العابدین".
له لایه‌كی تره‌وه، حه‌شدی شه‌عبی وێنه‌ی ده‌زگای لێدانی تۆنێل و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ته‌له‌عفه‌ر بڵاو كرده‌وه و ناوه‌كه‌شی بۆ "فڕۆكه‌خانه‌ی شه‌هید جاسم شه‌به‌ر" گۆڕیوه.
حه‌شدی شه‌عبی هه‌فته‌ی رابردوو فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ری كۆنترۆڵ كرد و به‌هۆیه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگ نا به‌ره‌و كۆنترۆڵكردنی سه‌نته‌ری قه‌زاكه و ماوه‌ی دوو ساڵه له ژێر ده‌ستی داعش دایه.
هه‌ر پاش ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كۆنترۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ری راگه‌یاند، داعش وێنه‌ی چه‌كدارانی خۆی ناو فڕۆكه‌خانه بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ حه‌شدی شه‌عبی جارێكی تر وێنه‌ی كۆنترۆلكردنی فڕۆكه‌خانه‌كه بڵاو كرده‌وه.









