ھەوڵێكی تیرۆرستی لە فەرەنسا پوچەڵكرایەوە
7 كەس دەستگیركران
K24 – ھەولێر
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، ھەوڵێكی تیرۆرستیان پوچەڵكردوەتەوە و 7 كەسیان دەستگیركردوون كە لە ھەوڵی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆرستی بوون.
بێرنارد كازانۆڤ وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاشكرای كرد، تا ئێستا دەستگیركراوان لە ژێر لێكۆڵینەوەدان.
ئەوەشی خستەڕوو، ھەماھەنگی پتەو ھەیە لە نێوان وڵاتانی ئەوروپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
فەرەنسا یەكێكە لە وڵاتانەی لە ماوەی رابردوودا چەندین جار تەقینەوەی تیرۆرستی لێ ئەنجامدراوە و ژمارەیەكی زۆر لە ھاووڵاتیان ئەو وڵاتە بەھۆی تەقینەوەكان بوونەتە قوربانی.