نیشانشكێنه‌كان پێشڕه‌وییه‌كانیان خاوكردووه‌ته‌وه
بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی خه‌ڵكی سڤیل هه‌نگاوه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی خاوكردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری موسڵ و كۆنترۆڵكردنی زیاتر له 13 گه‌ڕه‌كی به‌ره‌ی ده‌سته چه‌پی شاره‌كه، به‌ڵام نیشانشكێنه‌كانی داعش بوونه‌ته له‌مپه‌ر له به‌رده‌م پێشڕه‌وی هێزه‌كانی عێراق بۆ سه‌نته‌ری شاره‌كه و پێشڕه‌وییه‌كانیان خاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و گه‌ڕه‌ك و ناوچانه‌شی له لایه‌ن سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵكراون،هێزه سه‌ربازییه‌كان توانیوویانه تێیدا دابمه‌زرێن و بنكه و باره‌گاكانی خۆیانی تێدا قایم بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا پێشڕه‌وییه‌كانی سوپا بۆ ناوه‌ڕاستی شاره‌كه دووچاری به‌ره‌نگاری نیشانشكێن و خۆكوژه‌كانی داعش بووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه پرۆسه سه‌ربازییه‌كان خاوتر بوونه‌ته‌وه.
هۆیه‌كی دیكه‌ش بۆ هێواش به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی خه‌ڵكی سڤیله له شاره‌كه‌دا،بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی ئه‌و سڤیلانه پارێزراو بێت،هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق هێواشتر هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن،ئه‌مه‌ش وایكردووه دوای زیاتر له مانگێك له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌رهێنانی شاره‌كه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش كه له 10/6/2014 وه ئه‌و شاره‌یان داگیر كردووه، هێشتا ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه شه‌ڕی زیاتری له به‌رده‌مدا ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ناوه‌ڕاستی موسڵ.