هيومان رايتس ۆچ: ميليشياكان ئه‌شكه‌نجه‌ى مه‌ده‌نييه‌كان ده‌ده‌ن
منداڵان له ريزى چه‌كداره‌كانيان ناونووس ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى هيومان رايتس ۆچ له راپۆرتێكدا بڵاويكرده‌وه، ميليشياكانى عێراق مه‌ده‌نييه‌كان دهستگيردهكهن و منداڵان له ريزى چه‌كداره‌كانيان ناونووس ده‌كه‌ن.
جێطرى به‌ڕێوبه‌رى به‌شى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له رێكخراوى هيومان رايتس ۆچ لمى فه‌قێ رايگه‌ياند، ئه‌و مهدهنييانهى له ده‌ستى داعش رزگاريان بووه، خهونهكهيان به ئارامى و هه‌بوونى پارێزگارى بۆيان نه‌هاتووه‌ته دى و كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌ستى حه‌شدى عهشائيرييهوه.
ئه‌و به‌رپرسه له راپۆرتێكيدا ئاشكرايكردووه، چه‌كدارانى سه‌ر به فارس سه‌بعاوى كه يه‌كێكه له ميليشياكانى سه‌ر به حه‌شدى عه‌شائيرى كاتێك ده‌ستيان به‌سه‌ر گوندى دويزات سوفلادا گرتووه كه ده‌كه‌وێته دوورى 48 كيلۆمه‌تر له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى مووسڵ 50 پياوى گونده‌كه‌يان ده‌ستگير كردووه.
له راپۆرتى رێكخراوه‌كه‌دا هاتووه، به گوێره‌ى شاهێدى دانيشتوانى گونده‌كه، دوو له پياوهكان ئه‌شكه‌نجه دراوون و ئه‌وانى ديكه گواستراونه‌ته‌وه بۆ شوێنێكى ناديار به بێ ئه‌وه‌ى تا ئێستا چاره‌نووسيان بزانرێت.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكردووه، ميليشياكانى حه‌شدى عه‌شائيرى كه له لايه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه پشتيوانيان لێده‌كرێت، له دوو گوندى نزيك مووسڵ 22 پياويان ده‌ستگير كردووه و به‌ره‌و شوێنێكى ناديار ئه‌وانيان راپێچ كردووه.
هه‌روه‌ها 10 منداڵيان له لاى خۆيان گلداونهتهوه بۆ ئه‌وه‌ى بيانكه‌نه چه‌كدار و دژى داعش شه‌ڕيان پێ بكه‌ن.
رێكخراوى هيومان رايتس ۆچ داواى له ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق كردووه، لێكۆڵينه‌وه له‌و پێشێلكارى و ئهشكهنجهدانانه بكه‌ن كه له لايه‌ن ميليشياكانه‌وه دژ به هاووڵاتيان ئه‌نجام ده‌درێن.