بێلیرین له دایكبووی شاری بارسێلۆنایه و سه‌ره‌تا له‌و یانه‌یه ده‌ستی به یاریكردن كرد، به‌ڵام پێش 5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا بارسا بۆ ئارسێناڵ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه ئیسپانیاییه بوو.
ئارسێناڵ گرێبه‌ستی یاریزانێكی بۆ هه‌تاهه‌تایه درێژ كرده‌وه
ئه‌م هه‌واڵه به ته‌واوه‌تی بارسێلۆنا بێهیوا ده‌كات
یانه‌ی ئارسێناڵ به فه‌رمی مانه‌وه‌ی یاریزانێكی یانه‌كه‌ی بۆ هه‌تاهه‌تایه له یانه‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش بووه هۆی نیگه‌رانی چه‌ندان یانه، به‌تایبه‌تی بارسێلۆنا كه ماوه‌یه‌كی زۆره چاوی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بڕیوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 21 نۆڤێمبه‌ری 2016، یانه‌ی ئارسێناڵ له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ئاشكرای كرد كه له‌گه‌ڵ هیكتۆر بێلیرینی به‌رگریكاری ئیسپانی كه‌وتوونه‌ته رێككه‌وتن و ئه‌م یاریزانه به مانه‌وه‌ی تاهه‌تایه له ئارسێناڵ رازیبووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هیكتۆر بێلیرینی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له ڤیدیۆیه‌كی تایبه‌تدا كه له پێگه‌ی ئارسێناڵ بڵاو بۆته‌وه، ئه‌م هه‌واڵه پشتڕاست ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: داوای لێبوردن له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه چاوه‌ڕوانی گواستنه‌وه‌ی من بوون، لێره‌وه به هه‌مووان ده‌ڵێم من به‌پێی گرێبه‌ستێك مانه‌وه‌م له ئارسێناڵ و له‌نده‌ن هه‌ڵبژاردووه و به خۆشحاڵی و شانازییه‌وه ده‌مه‌وێت ژیانی وه‌رزشیم لێره له ئارسێناڵ ته‌واو بكه‌م.