ئۆباما: ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازى له سووريا هه‌ڵه‌يه‌كى ستراتيژييه
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما رايگه‌ياند، ماوه‌ى پێنج ساڵه له هه‌وڵى ئه‌وه‌داين هه‌ندێك پرسى تايبه‌ت به رۆڵى ئه‌مريكا له سووريا چاره‌سه‌ر بكه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما رايگه‌ياند، ماوه‌ى پێنج ساڵه له هه‌وڵى ئه‌وه‌داين هه‌ندێك پرسى تايبه‌ت به رۆڵى ئه‌مريكا له سووريا چاره‌سه‌ر بكه‌ين و به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتين كه هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى ياساييمان له‌به‌رده‌ستدا نييه له رووى سه‌ربازييه‌وه ده‌ستتێوه‌ردان بكه‌ين.
ئه‌مڕۆ باراك ئۆباما له دوا وێستگه‌ى گه‌شته‌كه‌يدا بۆ يۆنان و ئه‌ڵمانيا له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازيمان له سووريا ئه‌نجام بدابا، ئه‌وا؛ هه‌ڵه‌يه‌كى ستراتيژى گه‌وره‌مان ده‌كرد. سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كانمان بۆ دابينكردنى سه‌قامگيرى له عێراق و ئه‌فغانستان و پێويستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
ئۆباما له په‌راوێزى به‌شداريكردنى له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى مونته‌داى هاوكارى ئابوورى وڵاتانى ئاسياى ناوه‌ڕاست و زه‌رياى هێمن (كه 21 وڵات و هێزى ئابوورى له خۆ ده‌گرێت) له ليماى پايته‌ختى بيرۆ قسه‌يكرد و ره‌شبينى خۆى سه‌باره‌ت به ده‌ركه‌وتنى ئاسۆى چاره‌سه‌رى سياسى بۆ قه‌يرانى سووريا ده‌ربڕى.
گوتى: به لانيكهمهوه له مه‌ودايه‌كى نزيكدا گه‌شبين نييم به ده‌ركه‌وتنى ئاسۆى چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سووريا.
هه‌روه‌ها گوتى: كاتێك رووسيا و ئێران ده‌ستبه‌جێ بڕيارياندا پشتيوانى ئه‌سه‌د بكه‌ن و هه‌ڵمه‌تى سه‌ربازييان ئه‌نجامدا و به چاوپۆشين له‌و هه‌موو قوربانييه مه‌ده‌نييه و كوژرانى منداڵانى حه‌له‌ب و وێرانكردنى قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كان ئه‌سته‌مه هيچ رێگايهك بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌ڵستكارانى ميانڕه‌وى سووريا بتوانن بۆ ماوه‌يه‌كى درێ خۆيان رابگرن.