داعش بۆ يه‌كه‌مجار وه‌فاتنامه بۆ دايكى چه‌كدارێكى كوژراوى ده‌نێرێت
عهزيزه سايح ده‌بێته يه‌كه‌م ژن له جيهاندا كه داعش شه‌هاده‌ى مردنى كوڕه‌كه‌ى بۆ ده‌نێرێت
K24 – هه‌ولێر:
عهزيزه سايح ده‌بێته يه‌كه‌م ژن له جيهاندا كه داعش شه‌هاده‌ى مردنى كوڕه‌كه‌ى بۆ ده‌نێرێت و هاوپێچى ئه‌وه‌ش ڤيديۆى شاردنه‌وه‌ى ته‌رمى كوڕه‌كه‌ى بۆ ره‌وانه ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ى (الشارع المغربي) بڵاويكردووه‌ته‌وه، عهزيزهى 50 ساڵ رۆژانى 14 و 15ى ئه‌م مانگه له تونس به‌شدارى له كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌ت به خێزان دژى تيرۆر و توندڕه‌وى كردووه و له‌وێ رايگه‌ياندووه، سێ كچ و كوڕێكم به ناوى سامى هه‌يه، سامى له ته‌مه‌نى 20 ساڵيدا له رووداوێكى هاتوچۆدا و له 9ى ئازار/ مارسى 2015 له ناوچه‌ى شه‌دادى سووريا كوژراوه و داعش وه‌فاتنامه و ڤيديۆى ئهسپهردهكردنيان بۆ ره‌وانه كردووم.
ئه‌و گوتيشى: كوڕه‌كه‌م گه‌نجێكى ئاسايى بوو، حه‌زى له گۆرانى و مۆسيقا بوو. هيچ كێشه‌يه‌ى ماديمان نه‌بوو، كوڕى بهناوپهروهرى خێزانه‌كه‌مان بوو، نوێژى نه‌ده‌كرد، كاتێك له ناكاو ده‌ستى به نوێژ كرد، ئاگادارم كرده‌وه نزيكى كه‌سانى توندڕه‌و نه‌كه‌وێته‌وه، وه‌ڵامى دامه‌وه دايه نيگه‌ران مه‌به. ئه‌وانه خه‌ڵكێكى شێتن و ناكرێت مرۆڤ پهيوهستيان بێت.

دواتر ئه‌و گه‌نجه 20 ساڵه به دايكى ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت بچمه عه‌مره و پليت ده‌بڕێت و رۆژى 28ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2014 ده‌چێته توركيا و له‌وێوه رووده‌كاته سووريا.
ئه‌و دايكه په‌يوه‌ندى به ده‌سه‌ڵاتدارانى فه‌ره‌نساوه كردبوو، كه په‌يوه‌ندى به باڵێۆزخانه‌ى خۆيان له توركيا بكه‌ن و داواى راگرتنى بكه‌ن، به‌ڵام هيچيان نه‌كرد.
هه‌مان رۆژى چوونى، كوڕه‌كه‌ى كورته نامهيهكى بۆ دايكى ناردووه، تێيدا نووسيويه‌تى: چوومه سووريا بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرى له بێوه‌ژن و منداڵانى بێ باوك بكه‌م. خوشكه‌كه‌ى پێى وتووه: دايكم له تاو تۆ ده‌مرێت. ئه‌ويش له وه‌ڵاميدا وتوويه‌تى: له به‌هه‌شت پێى ده‌گه‌م و دهيبينمهوه.
دواى چوونى بۆ سووريا كچێكى فه‌ره‌نسايى به ره‌چه‌ڵه‌ك تونسى و مه‌غريبى له رێى سكايپه‌وه ده‌يناسێت و هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ ده‌كات و ئه‌و رۆژه‌ى كوڕه‌كه ده‌كوژرێت، هاوسه‌ره‌كه‌ى ويستوويه‌تى پێى بڵێت كه لێى دووگيان بووه.
عهزيزه ده‌ڵێت: ئێستا ئێمه شووم و نامۆ بووين چونكه وه‌ك خێزانى تيرۆريست مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له كاتێكدا ئه‌وه دوڵه‌ته به‌رپرسه له‌وه‌ى چى به‌سه‌ر رۆڵهكانماندا دێت.
دواى هه‌وڵێكى زۆر ئه‌و دايكه زانيويهتى كوڕه‌كه‌ى له لايه‌ن گرووپێكى سه‌له‌فى به ناوى شه‌ريعه‌ت له پێناو بهلجيكادا په‌لكێش كراوه و مێشكى شۆردراوه‌ته‌وه.